محەمەد پۆڵات: 30 ساڵ لەناو گرتووخانەكانی توركیا بووم

:: AM:11:21:16/07/2026 ‌
محەمەد پۆڵات یەكێكی ترە لە گیراوانی كورد كە بەهۆی چالاكییە سیاسییەكانی، لەلایەن دەوڵەتی توركەوە گیرابوو، دوای 30 ساڵ ئازاد كرا و لە یەكەم چاوپێكەوتنیدا رای گەیاند، هەموو شتەكان گۆڕاون.

محەمەد پۆڵات دوای 30 ساڵ گرتنی، لە یەكەم چاوپێكەوتنیدا رای گەیاند، ناخۆشترین كاتی ژیانم ئەوكاتە بوو كە ئازاد كرام، بینیم هاتوومەتەوە دنیایەك لەگەَڵا ئەوكاتەی من جێمهێشت زۆر گۆڕاوە.

پۆڵات دەڵێت، لە گرتووخانە مرۆڤ ئاواتی گەورەی ئازادییە، بەڵام كە هاتمە دەرەوە بینیم دایك و باوكم  كۆچی دواییان كردبوو و زۆر خەڵكی تر لەژیاندا نەمابوون، شت زۆر گۆڕاوە.

پۆڵات دەشڵێت: لە گرتووخانەدا لەگەڵ هاوڕێكانمان سوور بووین لە سەربەرخۆدا.

محەمەد لە ساڵی 1996 گیرا و بۆ چەندان گرتووخانە گواستراوەتەوە، لەوانە بێدلیس، دیلۆك، كركالە، شەرناخ و ئامەد، لە 25ـی ئایاری 2026 لە گرتووخانەی ئامەد ئازاد كرا.

ماوەیەكە توركیا ئەو گیراوە سیاسییانەی كورد ئازاد دەكات كە زۆرینەیان لە سەرووی 30 ساڵ لە گرتووخانەی ناون، لەمساڵدا تا ئێستە چەندان گیراوی كوردی ئازاد كردوون.



وشە - سۆران عەزیز