ده‌سته‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كاره‌ساته‌كان و فریاكه‌وتنی توركیا ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به گوڕی پێنج پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له پارێزگه‌ی مه‌لاتییه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی
ئه‌نادۆڵی توركی بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه به دیاریكراوی له سه‌عات شه‌ش و 20 خوله‌كی به‌یانی ڕووی داوه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش ناوچه‌ی "به‌ته‌ڵغازی" بووه و قووڵاییه‌كه‌ی 15.50 كیلۆمه‌تر بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه توركییه‌كه، خه‌ڵككی ناوچه‌كه و پارێزگه‌كانی دراوسێی مه‌لاتییه‌یش وه‌ك شاره‌كانی "ئه‌لازیگ و ئادیه‌مان و تونجه‌لی و شانلی ئورفا هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی كردووه.
تا ئێسته هیچ ڕاپۆرت و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بوونی زیانی مادی و گیانی له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه تۆمار نه‌كراوه.
مه‌لاتییه یه‌كێكه له ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیا و ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاوه.