فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بابلی باشووری عێراق رای گەیاند، دوێنێ بێ ئەوەی نەشتەركاریی بۆ نەخۆشێك بكرێ كە مۆبایلێكی قووت دابوو، تیمێكی پزیشكی توانیان لە رێگەی نازوورەوە مۆبایلەكە دەربكەن.
پێگەی "شەفەق نیوز" رۆشنایی خستووەتە سەر بەیاننامەكەی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای بابل و دووپاتی كردووەتەوە، تیمێكی تەندروستی لە سەنتەری شەهید دكتۆر ماجید جبووری بۆ نەخۆشییەكان و نەشتەركاریی گەدە و جگەر، توانیان بەبێ نەشتەركاری و تەنیا لە رێگەی نازوورەوە، مۆبایلێك لەناو گەدەی نەخۆشێك دەربكەن و رزگاری بكەن.
ئاماژە دراوە كە نەخۆشەكە /36 ساڵ/ كێشەی دەروونیی هەبووە. زانیاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتیی قووتدانی مۆبایەلەكە لەلایەن نەخۆشەكە باس نەكراوە.
دواتریش فەرمانگەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئێستە دۆخی تەندروستیی نەخۆشەكە سەقامگیرە.