لە جامی جیهانی 2026 عێراق لە كۆتایی پۆلێنی فیفایە

:: PM:07:53:20/07/2026 ‌

شەوی رابردوو پاڵەوانیەتی جامی جیهانی 2026 بە بردنەوەی ئیسپانیا بۆ جاری دووەم بە جامەكە، لە دوای سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كۆتایی هات و بووە پاڵەوانی ئەم خولە، یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا"، لیستی پۆلێنی هەڵبژاردە بەشدارەكانی بڵاو كردەوە كە 48 هەڵبژاردە بوون و عێراق لە دواوەی لیستەكەیە.

بەپێی پۆلێنەكەی فیفا بۆ هەڵبژاردە بەشدارەكان، ئیسپانیا پاڵەوانی جامەكە لە پلەی یەكەم هات و دوای ئەو هەریەك لە ئەرجەنتین دووەم و ئینگلتەڕا سێیەم و فڕنسا چوارەم و نەرویج پێنجەم و بەلجیكا شەشەم و مەغریب حەوتەم و سویسرا هەشتەم و مەكسیك نۆیەم.

دوای ئەوان كۆڵۆمبیا لە پلەی 10 و بەرازیل 11ەم و ئەمەریكا 12ەم و پورتوگال 13ەم و كەنەدا 14ەم، میسر لە پلەی 15 هات، ئینجا پاراگوای لە پلەی 16 و هۆڵەندا لە پلەی 17 و ئەڵمانیا 18 و جەزائیر لە پلەی 30مین و سەنیگال 31 و ئێران 33 و سعوودیە 38 و ئوردن 44 و عێراقیش لە پلەی 48 و كۆتایی لیستەكە هات.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل