میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئاهه‌نگێكی بێ مۆڵه‌ت كه‌سێك كوژراوه و شه‌شی تریش برینداربوون.
پۆلیسی هه‌رێمی سانتا كلارای سه‌ر به ویلایه‌تی
كالیفۆرنیا بڵاوی كرده‌وه، ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی مۆرگان هێلی سه‌ر به هه‌رێمی سانتا كلارا بووه، ئاهه‌نگێكی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام دراوه و ته‌قه‌ی تێ كه‌وتووه، به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو و شه‌شی تریش برینداربوون.
ئاماژه‌ی داوه، كه سه‌عات 10.16 خوله‌كی شه‌و پۆلیس ئاگه‌داركرایه‌وه، له شه‌قامی هێل و نزیك شه‌قامی میرامۆنت چه‌ند كه‌سێكی سه‌رخۆش له ئاهه‌نگێك هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و یه‌كێكیان شووشه‌ی خواردنه‌وه كهوولییه‌كانی ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كه كردووه، له ئه‌نجامدا خاوه‌نی شوفێره‌كان ته‌قه‌یان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیس هاتووه ،له‌و كاته‌ی هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه 300 كه‌س له شوێنه‌كه كۆ ببوونه‌وه و ته‌قه‌كردنیش به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان هه‌ڵگرته‌وه و ده‌سبه‌جێ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ برینداره‌كان كرد و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.