له ئه‌نجامی بارانی به‌خور و زۆر له گوند و شاره‌دێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان، لافاوێكی زۆر هه‌ستاوه و خه‌ڵكی ناچاركردووه ماڵه‌كانی خۆیان جێ بهێڵن و به به‌له‌می بچووك له سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه بپه‌ڕنه‌وه و خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپێكی خۆبه‌خش خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گوند و شارهدێیانهن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاوی لافاوه‌وه، به به‌له‌می بچووك كه به‌كرێ گیراوه، تا خه‌ڵكی له مه‌رگ و مه‌ینه‌تییه‌كان ڕزگار بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له هه‌رێمی موریدكی باشووری ناوچه‌ی په‌نجاب گیریان خواردووه و ناتوانن ڕزگاریان ببن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و هه‌رێمه له رووی دانیشتووانه‌وه چڕترینه و زۆرترین خه‌ڵكی پاكستانی تێدا ده‌ژیت.
ئیقرا سه‌لمان هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 32 ساڵ قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، ماوه‌ی چوار ڕۆژه گیرمان خواردووه و هیچ تیمێكی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتن نه‌گه‌یشتووه‌ته لامان، كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و كه‌لوپه‌لی خۆراكیمان نییه و هه‌مووی ژێر ئاو كه‌وتووه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه
لافاوه و نازانین چی بكه‌ین.
له ئه‌نجامی لافاوه‌كان ساڵانه له‌و ناوچه‌یه حاڵه‌تی خنكان و ڕووخانی ماڵه‌كان به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه و له حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردووه‌وه تا ئێسته 109 كه‌س له پاكستان به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سی خانووه‌كانیان گیانیان له ده‌ست داوه.