دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوا له كۆمپانیاى ئه‌پڵ ده‌كات، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌فرۆشرێن، هه‌ر له ئه‌مه‌ریكایش به‌رهه‌م بهێنرێن، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا باجى گومرگى ده‌خاته سه‌ر كۆمپانیاكه.
ئەمڕۆ هەینی 23ی ئایار، ترەمپ لە پۆستێکی ترووس سۆشیال بڵاوی کردووەتەوە، "ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێسته بە تیم کوک بەڕێوبەر و جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵم وت کە دەبێت ئەو ئایفۆنانەی لە ئەمەریکا دەفرۆشرێن، هەر لە ئەمەریکا دروست بکرێ".
تره‌مپ گوتیشی، "پێویست ناکات ئەو ئایفۆنانەی لێرە دەفرۆشرێن لە هیندستان و وڵاتانی تریش دروست بکرێن، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ ئەوە نەکات، بە لایەنی کەم 25% ى باج دەخەینە سەر بەرهەمەکانیان".
هەفتەی رابردوو لە گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترەمپ ناڕەزایی خۆی لە پلانی کوک و کۆمپانیای ئەپڵ دەربڕی کە بەرهەمهێنانی ئەپڵیان گواستووەتەوە بۆ هیندستان. لەمبارەیەوە کوک پێشبینی ئەوە دەکات كۆمپانیاكه‌ى رووبەڕووی باجی گومرگیی زۆر سەخت ببێته‌وه، کە رەنگە بەهاکەی بگاتە 900 ملیۆن دۆلار. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌پڵ دەشڵێ، " ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه زیاتر نەبێت باشە".