پۆلیسی سلێمانی رای گەیاندووە، سێ تۆمەتبار گیراون و دەستگیراوە بەسەر سێ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەردا.
ئەمڕۆ هەینی سێی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە كە لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ تۆمەتبار بگیرێن.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لەو هەڵمەتەدا دەستیش بەسەر سێ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا گیراوە.
هەروەك دووپات لەسەر گرتنی سێ تۆمەتبار كراوەتەوە كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی . هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا .