پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی "كوردسات" به هاوكاری ھۆبه‌ی جوڵانی نه‌ھێشتنی تاوان شه‌ش تۆمه‌تباریان گرتووه كه به‌نیازبوون له یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی سلێمانی و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كاندا غه‌ش "قۆپیه" بكه‌ن.
پۆلیس ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێریكردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه به‌نیازبوون له‌یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی شاری سلێمانی و له‌ڕێی ئامێری بێ ته‌ل و موبایله‌وه له‌تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كاندا غه‌ش بكه‌ن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا شه‌ش تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌ھێشتنی تاوانی كوردسات به‌ھاوكاری ھۆبه‌ی جوڵانی نه‌ھێشتنی تاوان بگیرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه له‌كاتی گرتنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێل و ژماره‌یه‌ك ئامێری بێ ته‌ل و موبایل و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تردا كه تۆمه‌تباران به‌نیازبوون بۆ غه‌شكردن به‌كاریبێنن.
له كۆتایشدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 240 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.