به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان گرتنی سێ گرووپی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نن كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه گیراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌ھۆشبه‌ره‌كان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌یاساییه‌كان ، له رۆژانی چوار و پێنجی ئه‌م مانگه، سێ گرووپی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانیان گرتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه گرووپه‌كان پێكهاتوون له 10 كه‌س، یه‌كێك له‌م گرووپانه هه‌وڵیانداوه ئافره‌ت و كچی نه‌وجوان به‌كاربهێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و تووشكردنی كه‌سانی تر به‌م ماده مه‌ترسیداره.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه ته‌واوی گیراوان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه و دانیان به‌تاوانه‌كانیان ناوه و رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.