تەقە لە پۆلیسێك دەكرێت و دەكوژرێت

:: AM:09:57:23/09/2023 ‌
شەوی رابردوو تەقە لە دوو هاووڵاتی دەكرێت و یەكێكیان دەكوژرێت، ئەو كەسەی كوژراوە پۆلیسە و چوار جار هاوسەرگیریی كردووە.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئەیلوول، سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی رابردوو  دوو چەكداری دەمامكدار بە ماتۆڕسكیل، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی كارمەندێكی پۆلیس و لەناو ماڵەكەی خۆیدا كوشتوویانە، پاشان بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتوون.

ئەوەیش زانراوە، گومان دەكرێت  پۆلیسەكە لەلایەن خزمی خۆیەوە كوژرابێت وەك تۆڵەیەك لە بری ئەوەی ژنی بەسەر كچەكەیان هێناوە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای رووداوەكە، كەسوكاری كوژراوەكە كە لە پەراوی لێكۆڵینەوەدا گوتەیان لێ وەرگیراوە، باسیان لەوە كردووە كە كوژراوەكە، چوار جار ژیانی هاوسەرگیریی پێكهێناوە، دواین ژنیشی پێش دوو هەفتە گواستووەتەوە.

ئەو پۆلیسە ناوی (زیا حوسێن عەلی)یە و لە بنكەی پۆلیسی ریازی سەربە كەركووك دەوامی كردووە. ئەمشەو لە دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەكەی، چەكدارەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی و كوشتوویانە.



وشە - رامیار جەواد