سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئهیلوول، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی محهمهدولمستهفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.
" له خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.