كچ و باوكێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

:: AM:10:44:27/09/2023 ‌
 لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەناو كەلار، كچ و باوكێك بریندار بوون و پاش وەرگرتنی چارەسەر و ڕەوانەكردنیان بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئەیلوول، هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەردەسووری كەلار بەرانبەر بەنزینخانەی كەیوان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) كچ و باوكێكی شێلا و بەسەختی بریندار بوون.

باس لەوەش كراوە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كران.

روون كراوەتەوە، هەردوو بریندارەكە بەهۆی سەختیی برینەكەیانەوە، گیانیان لە دەست دا، كچەكە لەدایكبووی ساڵی 2018ـە و باوكەكەش لەدایكبووی ساڵی 1973یە، لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد