ئاسایشی هەولێر گرتنی تۆمەتبارێكی راگەیاند

:: PM:07:32:30/09/2023 ‌
ئاسایشی هەولێر گرتنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت كە كەسێكی كوشتووە و دوای تاوانەكەییش هەڵهاتبوو. 

ئەمڕۆ شەموو 30ی ئەیلوول، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رای گەیاندووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (م،خ،پ) لەلایەن هێزەكانەوە گیرا. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كراوە كە تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلەكەی لەشەقامی (هەولێر/پیرمام) لە هاووڵاتییەكی  داوە و دەست بەجێ گیانی لەدەست دا و دواتر هەڵهاتبوو.
 



وشە - وشه‌