ئەمشەو رووداوێكی كارەساتبار سۆران و تەواوی كوردستانی هەژاند، بەم بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ماڵبات و كەسوكاری قوربانییان دەكات و هیوای شیفای خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بە بیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانییانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات". لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی وا هاتووە
بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستی، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران ١٤ ھاووڵاتی و قوتابی و مامۆستا بەهۆی ڕووداوی سوتان گیانیان لەدەستدا و حەوت برینداریش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.