لە بەغدا تیكتۆكەرێكیان كوشت

:: PM:09:56:01/04/2025 ‌

شەوق عەنزی، تیكتۆكەر و بەناوبانگێكی سۆشیاڵ میدیای عێراقییە، لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا لە شاری بەغدا بە كوژراوی دەدۆزریتەوە.

میدیا عێراقییەكان باس لە گرتنی تۆمەتبارێك دەكەن كە پۆلیس پاش لێكۆڵینەوە گومانی لێ كردووە، دوای ئەوەی دڵنیا بوون كە كوژراوەكە شەوق عەنزییە.

تۆمەتبار تەمەنی 22 ساڵە و پاش ڕووداوەكە بەغدای بەجێ هێشتووە و هەڵاتووە، بەڵام لە شاری ئەنبار دەیدۆزنەوە.

تیكتۆكەرەكە لە شوقەكەی خۆیدا لە گەڕەكی عەدلی شاری بەغداد دۆزراوەتەوە، بە كەرەستەیەكی تیژ لێی دراوە تا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تۆمەتبار بۆ دزی چووەتە شوقەی كوژراوەكەوە و دەمانچەیەكیشی پێ بووە، بەڵام بەكاری نەهێناوە.



وشە - تایبه‌ت