سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات

:: PM:08:48:26/04/2025 ‌
ئەمڕۆ لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ئێران تەقینەوەیەك رووی دا، بەم هۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، هاوسۆزی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كردەوە، هیوای خواست گیانی قوربانییان بە بەهەشتی بەرین شاد بێت. 

ئەمڕۆ شەموو 26ی نیسانی 2025، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

زیاتر هاتووە، له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت. هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازين.


وشە - پۆڵا مەحموود