زیانه مادی و گیانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌نده‌ر عه‌باس تا دێت زیاتر ده‌بێت و به‌پێی دواین ئامار، ژماره‌ی كوژراوان و بریندارانی ئه‌و رووداوه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی هه‌زار و 100 كه‌س.
مێهرداد حه‌سه‌نزاده به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هورمزگان رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و رووداوه تا ئێسته 18 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی بریندارانی رووداوه‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 86 كه له‌و ژماره‌یه به‌شێكیان چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه، 357 برینداریش له ژێر چاودێریی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان هێشتراونه‌ته‌وه كه 21یان له چاودێریی چڕ خه‌وێنراون.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه، له مه‌ودای چه‌ندان كیلۆمه‌تر دوورتر، جامی باڵه‌خانه‌كان شكان و له شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریش خه‌ڵك گوێیان له ته‌قینه‌وه‌كه بووه. له پارێزگای هورموزگان بۆ رێزگرتن له قوربانیانی ئه‌م رووداوه، سێ رۆژ ماته‌مینیی گشتی راگه‌یه‌نراوه.
به‌ده‌ر له‌و زیانه مادی و گیانییانه‌ی به‌ر به‌نده‌ر عه‌باس كه‌وتوون، له دوێنێوه بۆنێكی زۆر پیس و ژه‌هراوی به شاره‌كه و ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو به‌شێك له دانیشتووانی شاره‌كه نه‌یانوێرا له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیش داوایان له خه‌ڵك كرد ده‌مامك به‌كار بهێنن و بۆ ئه‌وانه‌ش كه خۆیان كێشه‌ی ته‌ندروستیی و هه‌ناسه‌یان هه‌یه، ده‌مامكی پێشكه‌وتوو به‌كار بهێنن.