لە بانە دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار کران

:: PM:04:25:28/04/2025 ‌
دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلیپوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار کران.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە ئاکۆ شەریفی، تەمەن 22 ساڵ و شوانە عەلیپوور تەمەن 25 ساڵ، دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە  بوون کە بە کاری کۆڵبەری خەریک بوون تا بژێویی خۆیان دابین بکەن بەڵام لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

دەگوترێ ئەو دوو گەنجە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و بە فەرمانی مستەفا مورادی، جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراونەتە ئامانج.

هەر دوو کاسبکارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بەهۆی سەختیی برینەکانیان بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گواستراونەتەوە.

ساڵانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران دەیان کەس بریندار دەکرێن کە بەداخەوە ژمارەیەکیان دەکوژرێن. بە پێی یاساکانی ئێران نابێت تەقەی راستەوخۆ لە کاسبکاران بکرێ و تەنیا بترسێندرێن بەڵام ئەو رێسایە لەسەر کاسبکارانی کورد جێبەجێ ناکرێ بۆیە بە داخەوە هەندێک جار برینداربوون و تەنانەت کوژرانی بەدواوە دەبێت.



وشە - سلێمان تاشان