مەسروور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەكات بەهۆی كۆچی دوای دایكی.
ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كرد بۆ كۆچی دوایی دایكی.
سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵەكەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەت دەربڕی.