نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەد شوكری دەكات

:: PM:02:36:30/04/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێوەندیی بە محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكیان، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خێزانەكەیان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 30ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكیان، سەرەخۆشیی لە خۆیان و خێزانەكەی بەڕێزیان كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵیاندا دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە د. محەمەد شوكری، سوپاس و پێزانینی خۆی و خێزانە‌كەیانی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبەشییان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.



وشە - رامیار جەواد