سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندی كرد بە خاتوو (شیرین ئامێدی)ـی بەهۆی كۆچی دوایی سەعید ئامێدی هاوسەری.
بە گوێرەی هەواڵی بارەگای بارزانی، لە پێوەندییە تەلەفۆنیەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شیرین ئامێدی و خانەوادەكەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی سەعید ئامێدی دەربڕی.