ساتی دۆزینەوەی تەرمی شوفێرەكەی كەركووك

:: AM:11:47:02/05/2025 ‌
دوای رۆژێك لە بێسەروشوێن بوونی شوفێرێكی تەكسی لە كەركووك، ئەمڕۆ تەرمەكە لە خانوویەكی تەواونەكراوی كەركووك بە كوژراوی دۆزرایەوە. 

ئەمڕۆ هەینی دووی ئایار، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری "وشە" لە كەركووك، كەسێك بە ناوی "مام عەلی" بە كوژراوی لە خانوویەكی تەواونەكراوی كەركووك دۆزراوەتەوە. 

لە زانیارییە سەرەتاییەكاندا ئەوەیش هاتووە، مام عەلی پیشەی شوفێری تەكسی بووە و تەكسیەكەیان بردووە و دوای رۆژێك لە دیارنەمانی وەك لە وێنەكە دەردەكەوێت و دەستی "وشە" كەوتووە، بە كوژراوی لە خانوویەكی تەواو نەكراودا دۆزراوەتەوە. 

لەگەڵ گەیشتنی زانیاری نوێ، ئەم هەواڵەیش نوێ دەكرێتەوە..




وشە - پۆڵا مەحموود