ڤیدیۆ.. بكوژی مام عەلی گیرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیشدا گیرا

:: PM:12:50:02/05/2025 ‌
دوای ئەوەی كەسێك لە كەركووك بە ناوی "مام عەلی" دیار نەما، لە كەلاوەیەكی كەركووك تەرمەكەی دۆزرایەوە، زانیارییە سەرەتاییەكانیش دەری دەخەن لە پێناو بردنی ئۆتۆمبێلەكەیدا مام عەلی كە پیشەی شوفێری تەكسییە كوژراوە و پەیامنێری "وشە"یش لە كەركووك رای دەگەیەنێت كە بكوژ گیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بردراوەكەی مام عەلیشدا گیراوە. 

ئەمڕۆ هەینی دووی ئایاری 2025، هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە كەركووك زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەست كەوتووە و گەیشتووەتە ئەو زانیارییانەی كە بكوژی مام عەلی لە نزیك رەحیماوە گیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیشدا گیراوە كە دزراوە لێی. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییە نافەرمییەكان، بكوژەكە ناوی  "ف.ئ.م" و مام عەلیش "كوژراو" كادرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە لە كەركووك.




وشە - پۆڵا مەحموود