لە كەركووك شەڕ بوو و كەسێك كوژرا

:: AM:09:24:03/05/2025 ‌
درەنگانی شەوی رابردوو تەقە لە چەند كەسێك كرا، بەو هۆیەوە گەنجێكی 18 ساڵ كوژرا و سێ كەسی تریش بریندار بوون.

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، دوو كەس كە لەسەر ماتۆڕسكیلێك بوونە، تەقە لە چوار كەس دەكەن و یەكێكیان دەكوژن و سێ كەسەكەی تریش بریندار دەكەن.

گەنجە كوژراوەكە ناوی "خالید دایح"ـە و تەمەنی 18 ساڵە، ئەو سێ كەسەیش بریندار بوون تەمەنیان 27 و  15 ساڵە و كەسی سێیەمیش تەمەنی نەزانراوە، هێزە تەناهییەكانی كەركووك دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

تا ئێستە هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە، بەڵام لە سۆشیال میدیا باس لەوە دەكرێت ئەوانەی بەشەڕ هاتوون، كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی مادە كحوولییەكان كە لە سەرەتادا تووشی دەمەقاڵێ بوون، دواتر سەرهەڵدەكێشێ بۆ شەڕ و لە ئەنجامدا دوو لەو كەسانە سواری ماتۆڕسكیل دەبن و دەستڕێژی فیشەك لەو چوار كەسە دەكەن، لە ئەنجامدا یەكێك دەكوژن و سێی تریش بریندار دەكەن و هەڵدێن.



وشە - رامیار جەواد