پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بە كەمتر لە دوو سەعات، ئەو كەسە گیرا كە هەستابوو بە كوشتنی خوشكەكەی.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئایار، پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە بە ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد.
دەشڵێت، لە لێكۆڵینەوەكاندا بۆمان دەركەوت كە كچێك بەناوی (ن. ئ. ع) لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ع. ئ. ع) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای كەمتر لە دوو سەعات، تۆمەتبار لەلایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس گیرا، بەپێی مادەی (٤۰٦) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.