سری سورەییا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دوای مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانەكانی توركیا، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
ئۆندەر تەمەنی 62 ساڵ بوو، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی بوو جیا لەوەیش بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بوو.
ئەو رۆڵی گرنگی لە گەیاندنی پەیامەكانی ئیمڕاڵی بۆ توركیا و قەندیل هەبوو، هاوكات لەماوەی رابردوودا چەندان جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
جێی ئاماژە كە ئەو سەركردەیەكی دیاری كوردستانی باكور و پەرلەمانتار و كەسایەتییەكی گرنگ بوو.
سری سورەییا ئۆندەر كێیە؟
ساڵی 1962 لە پارێزگەی سەمسووری باكووری كوردستان لە خێزانێكی توركمان لەدایكبووە.
لە كۆلێژی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی و تا قۆناغی دوو بەردەوام بووە.
لە هەڵبژاردنی 2015ـی پەرلەمانیی توركیادا لەسەر لیستی پارتی دیموكراسیی گەلان (هەدەپە) خۆی كاندید كرد و بووە پەرلەمانتاری پارتەكە لە بازنەی ئەنقەرە.
لە دوایین هەڵبژاردنـی 2023ـی پەرلەمانیی توركیادا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ، هاوكات بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و بریكاری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتییش بوو.