بۆ گه‌شتی ئه‌مساڵی حه‌ج، حاجیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و رۆژی 16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی حاجیان بۆ مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئایار، سیروان عه‌لی خاوه‌نی كۆمپانیای حه‌ج و عومره، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروان به ڕێگه‌ی وشكانی به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، رۆژی 19ی مانگ، یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به ڕێگه‌ی ئاسمانی به‌ڕێ ده‌كه‌ون و به چه‌ند كاروانێك حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه سعوودیه.
ئه‌سعه‌د ره‌حیم كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئاگاداریان كردووین ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به رێگه‌ی وشكانی ده‌چن، ده‌بێت رۆژی 16ی ئه‌م مانگه به پاس به‌ڕێ بكه‌ون.
بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان چوار هه‌زار كه‌س ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی حه‌جی سعوودیه‌ش رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت حه‌ج ده‌كه‌ن.
وشه/ هۆشیار عه‌لی