له دوێنێوه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، خه‌ریكی رزگاركردن و ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌ندامانی خێزانێكن كه چوونه‌ته ناو بیرێكی كشتوكاڵی و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دواین ته‌رمیان له ناو بیره‌كه ده‌رهێناوه و به گشتی هه‌شت كه‌س چوونه‌ته ناو بیره‌كه، ته‌نیا یه‌كێكیان رزگار كراوه و ئه‌وانی تر مردوون.
رووداوه‌كه له كوهده‌شتی پارێزگای لوڕستان بووه. موراد ناسری قایمقامی شاره‌كه به میدیاكانی راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له تووره‌ج مورادی، ئیره‌ج مورادی، یوسف مورادی، ساسان مورادی، ئیره‌ج كازمیان، یونس مه‌لیكی، یوسف مه‌لیكی و فه‌تحوڵا باقری، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه گیانیان له ده‌دست داوه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، منداڵێك كه‌وتووه‌ته ناو بیرێك كه قووڵییه‌كه‌ی 50 مه‌تر بووه و دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه یه‌ك له دوای یه‌ك له بیره‌كه چوونه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان رزگار بكه‌ن، یه‌ك له دوای یه‌كیش خنكاون.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێ و هێشتا به وردی هۆكاری مردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌بووه و ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه به گازی ژه‌هراوی خنكابن.