بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان: 10 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا

:: PM:05:04:10/05/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی كردەوە، توانیویانە دەست بەسەر 10 كیلۆ مادەی هۆشبەردا بگرن. 

لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی ورد، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی پارێزگای هەولێر، توانرا چالاكییەكی گرنگ ئەنجام بدرێت و چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر بگیرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ لە سلێمانی.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، بازرگانەکان بەنیاز بوون ئەم مادە هۆشبەرانە بگوازنەوە بۆ پارێزگای دهۆك.

ئێستە بە فەرمانی دادوەر، چوار تۆمەتبار گیراون كە سێ تۆمەتباری ئێرانی و یەك تۆمەتباری دانیشتووی هەرێمی كوردستانە.


وشە - وشه‌