ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنیی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هه‌بووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م قوتابخانه‌كانی شه‌ش شاری پارێزگای ورمێ داخراون.
ده‌زگای كه‌شناسیی ورمێ بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، پیرانشار، شنۆ، بۆكان، ورمێ و مه‌هاباد داخراون. به‌رپرسانی ئه‌و شارانه داوایان له خه‌ڵك كردووه ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و خۆڵبارینه كێشه بۆ ته‌ندروستییان نه‌یه‌ته كایه‌وه.
هاوكات داوا له خه‌ڵك كراوه له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا سوود له ده‌مامكی جۆر N95 وه‌ربگرن، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان دابخه‌ن. داواش كراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ماده ژه‌هراوییه‌كانی ئه‌و تۆزه‌ی له رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت، زۆرترین ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه و له هه‌ر جۆره وه‌رزش و یارییه‌ك له شوێنی كراوه دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌و خۆڵبارینه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ شوێنێك به‌هۆیه‌وه دانه‌خراوه و ده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ته‌واوی پارێزگاكانی كوردستان ده‌كرێت.
له ئێران كاره‌با زۆر كه‌می كردووه و رۆژانه چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌با ده‌پچڕێت، بۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له هه‌ر جۆره بیانوویه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه ده‌وام رابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌یرانی كه‌میی وزه كه‌م بكه‌نه‌وه.
دوێنێ له تاران بڕیار درا ده‌وامی قوتابخانه‌كان له شه‌شی به‌یانی ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر قوتابخانه‌كان دابخرێن و به‌كاربردنی كاره‌با كه‌م بكرێته‌وه.