سزای له‌سێداره‌دانی موشیر عوسمانزاده زیندانیی كوردی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاره‌كه جێبه‌جێ كرا. هەر ئەمڕۆ سزای لە سێدراەدانی رەزا میری کە زیندانییەکی تری کوردە و خەڵکی هەرسینی کرماشانە لە گرتووخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
رەزا میری پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو. ئەو تەمەنی 32 ساڵ و خەڵکی هەرسین بوو.
هەر ئەمڕۆ چوارشه‌م 14ی ئایار سزای لە سێدارەدانی موشیر عوسمانزادە جێبەجێ کرا، ئه‌و پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به تۆمه‌تی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'' سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، موشیر عوسمان چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی ''كوشتنی به ئه‌نقه‌ست'' ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. ئه‌و ڕۆژی دووشه‌م بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابووه‌وه و پێشبینی كرابوو له سێداره بدرێت.
جێی باسه له‌م هه‌فته‌یه‌دا حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان له ئێران زیادیان كردووه، رۆژی دووشه‌میش حوكمی دوو كورد به‌ناوه‌كانی كوروش جه‌لیلی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان و مێهران نه‌سری زه‌ڕ ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خه‌ڵكی سنه، به‌شێوه‌ی نهێنی و بێ مافی دوایین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
ئه‌وان سێ ساڵ پێشتر له دۆسیه‌ی جیاواز به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و دواتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا لانی كه‌م حوكمی له‌سێداره‌دانی لانی كه‌م شه‌ش كه‌سی تر له گرتووخانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ كراوه.