پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن

:: PM:04:13:16/05/2025 ‌
ئەمڕۆ "بەهمەن حوسێن" جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆچی دوایی كرد و بەم بۆنەیشەوە سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەركردایەتی حزبەكە كرد. 

ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025 لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر (بەهمەن حوسێن جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان)ـم پێ گەییشت. 

لە پەیامەكەیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی داوە، خوالێخۆشبوو خەباتگێڕ و دڵسۆزی دۆزی گەلەكەی بوو و هەڵوێستە نیشتیمانیەكانی هەردەم جێگەی پێزانین بوون و لەیاد ناکرێن.

زیاتر هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بارزانیشداهاتووە، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود