ئەمڕۆ "بەهمەن حوسێن" جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆچی دوایی كرد و بەم بۆنەیشەوە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری و بنەماڵە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و ئەنجوومەنی گشتیی حزبەكە كرد.
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئایاری 2025، لە پەیامێكی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.