حاجیی كورد گیانی لە دەست داوە؟

:: PM:01:47:19/05/2025 ‌
دوای چوونیان بۆ سعوودیە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ دەنگۆی گیان لەدەستدانی  یەكەم حاجی كوردستان بڵاو كرایەوە، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف رەتی دەكاتەوە.

ئەمڕۆ میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، لە رووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتییەكی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد كەسێكە بۆ حەج لەو وڵاتەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی ئایار، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەنگۆی مردنی حاجییەك لە شاری مەدینەی پیرۆز ڕاست نییە.

میدیا عێراقییەكان دەڵێن، ئەو كەسە كە دانیشتووی سلێمانییە، حاجییەكی هەرێمی كوردستانە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە مەدینە كۆچی دوایی كرد. 

ماوەی دوو ڕۆژە لە هەرێمی كوردستان حاجییان گەشتیان بۆ سعوودیە دەست پێ‌ كردووە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو سەرجەمیان بگەن بەو وڵاتە.



وشە - رامیار جەواد