ئەو تۆمەتبارەی ویستی دەستدرێژیی بكاتە سەر شلێر لە سێدارە درا

:: PM:01:01:20/05/2025 ‌
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سنە، سزای لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارە جێبەجێ كرا كە پێشتر لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر ژنە دراوسێیەكیان گیرابوو.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی ئایار، رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سزای سێدارەی گۆران قادری خەڵكی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا.

ئاماژە بەوە كراوە، گۆران قادری سێ ساڵ پێش ئێستە لەسەر دۆسیەی شلێر رەسووڵی گیرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

شلێر رەسووڵی 36 ساڵ رۆژی شەموو سێی ئەیلوولی 2022، لەلایەن گۆران قادری داوای لێكرابوو بچێت هاوكاریی هاوسەرەكەی بكات نەخۆشە، بەڵام هاوسەری گۆران لە ماڵ نابێت و ئەویش مەبەستی دەستدرێژیی هەبوو بۆ سەر شلێر رەسووڵی، لەوكاتەدا شلێر لە پەنجەرەی باڵەخانەكەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و دوای شەش رۆژ مانەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سنە، گیانی لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد