ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له ئامارێكدا ئاشكراى كرد، له مانگى رابردوو "نیسان"دا پێنج هه‌زار و 665 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق جگه هه‌رێمى كوردستان، تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ى ئایار،
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق، ئامارى هاوسه‌رگیرى و جیابوونه‌وه‌ى له ته‌واوى شاره‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وانه حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران پێنج هه‌زار و 665 حاڵه‌ت بووه، هه‌ردوو شارى به‌غدا و به‌سره زۆرترین حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌یان تێدا تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه، ته‌نیا له به‌غدا هه‌زار و 910 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌یه و كه‌مترین ژماره‌ش له شارى سه‌ماوه "موسه‌نا" بووه كه ته‌نیا 96 حاڵه‌ت بووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریش له ئاماره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریدا هاتووه، 28 هه‌زار و 853 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى تۆمار كراوه.