بكوژەكەی (ئاری چایچی) سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

:: PM:12:02:22/05/2025 ‌
ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سلێمانی، سزای لە سێدارەدانی بۆ بكوژی ئاری چایچی دەركرد. ئاری ئەو كاسبكارە بوو لەلایەن كارمەندێكی كۆماندۆی یەكێتی كوژرا.

شەوی 27 ی تەمووز لە گەڕەكی ڕاپەڕینی سلێمانی، چایچییەك بە ناوی (ئاری ڕزگار) ناسراو بە ئاری چایچی /30 ساڵ/ لەلایەن كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆوە بە دەستڕێژیی فیشەك كوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئایار، دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی ئاری چایچی دەركرد، هەرچەندە كەسوكاری لە سەرەتاوە رایان گەیاند، گوشاری زۆریان لەسەرە بۆ ئەوەی رێككەوتن بكەن، بەڵام رەتیان كردەوە.

ئەوكاتیش ئاشكرابوو بكـوژی ئاری چایچی، لەلایەن خزمێكیانەوە لە دادگای سلێمانی سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە، چونكە ئەو بە مۆبایل هەڕەشەی كوشتنی لەو خزمەیان كردووە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی كۆماندۆوە دەپارێزرا.




وشە - رامیار جەواد