بێژەرێک لە کۆیە لەسەر ناپاکیی هاوسەرگیری گیرا

:: PM:10:53:25/05/2025 ‌
بەهۆى ناپاکیی هاوسەرگیری و لەسەر سکاڵای ژنێک، ژنەبێژەرێکی پێشووی یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان، لە دادگای کۆیە گیرا. 

ئەمڕۆ یەکشەم 25ی ئایاری 2025، سەرچاوەیەک لە دادگای کۆیە، بە "وشە"ی گوت، بێژەرێکی کۆنی یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەناوی "ش.ع" لەلایەن دادگا گیراوە.

سەرچاوەکە گوتی، تۆمەتی سەر ئەو بێژەرە ناپاکیی هاوسەرگیرییە، کە لەلایەن ژنێکی ترەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، دوای ئەوەی ڤیدیۆی مێردی ئەو ژنەی دەست کەوتووە.

چیرۆکەکە بەمشێوەیە بووە، ئەو بێژەرە پێوەندیی لەگەڵ پیاوێکدا هەبووە و ڤیدیۆی لەگەڵ کردووە، دواتر ڤیدیۆکانی بۆ ژنی ئەو پیاوە ناردووە، ژنەکەیش سکاڵای لەسەر بێژەر و پیاوەکەی تۆمار کردووە.

"ش.ع" جیا لە بێژەری، بەشدار بووە لە چەند کارێکی هونەری و دراما، هاوکات لە ماوەی رابردوودا هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کرد.


وشە - وشه‌