به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له عێراقدا خۆكوشتن له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده و ئه‌و جۆره رووداوانه زیاتر بووه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیش خۆكوشتنی ئافره‌تێكی له باشووری عێراق راگه‌یاند.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، شه‌وی رابردوو له شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، خۆی كوشتووه و تا ئێسته‌یش هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی دیار نییه.
به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، شه‌وی رابردوو ئافره‌تێك كه ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری 20 ساڵدایه له شارۆچكه‌ی غرافی باكوری پارێزگای زیقار، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی "ژه‌هری مشك"، له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا خۆی كوشتووه، تا ئێسته دیار نییه هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی چی بووه.
ئه‌وه‌شی گوت كه هێزێكی ته‌ناهی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی داد گواستووه‌ته‌وه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه بۆ زانینی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه.
دۆخی خراپی ده‌روونی و ته‌ناهی و ئابووری له‌لایه‌ك و دواكه‌وتوویی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه و هاوكات داونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تر، هۆكارگه‌لێكن بۆ دیارده‌ی خۆكوشتن له عێراقدا، بۆیه خۆكوشتن له‌و وڵاته بووه‌ته دیارده و به‌تایبه‌تی به‌غدا زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی تێدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌راورد به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رووداوانه زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه و له ئاستی ده‌گمه‌ندایه.