ئەو بێژەرەی "وشە" هەواڵەكەی لەبارەیەوە بڵاو كردەوە كە ناپاكیی هاوسەرگیریی كردووە و لەلایەن دادگای كۆیەوە گیراوە، پیاوێكیش بە هەمان تۆمەت و لەگەڵ هەمان كەسدا گیرا.
ئەمڕۆ چوارشەم 28ی ئایاری 2025، سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە" راگەیاند، لەسەر دۆسیەی ناپاكیی هاوسەرگیریی پێشكەشكارێك، پیاوێكیش گیراوە كە هونەرمەندە.
"وشە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە، ژنە پێشكەشكارێك بە ناوی "ش.ع" بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆی لەگەڵ پیاوێكدا تۆمار كردووە، تۆمارەكەیشی بۆ ژنی پیاوەكە ناردووەتەوە، سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە و لەلایەن دادگای كۆیەوە گیراوە.
سەرچاوەكە دەڵێ، ئەو پیاوەی گیراوە ناوی "ئ. د"ی هونەرمەندە، لەسەر سكاڵای ژنەكەی كە تۆمارەكانی بەدەست گەیشتووە، گیراوە.
چیرۆكەكە بەمشێوەیە بوو، ژنی ئەو پیاوەی لەگەڵ پێشكەشكارەكە پێوەندیی هەبووە، سكاڵای لەسەر هەردووكیان واتا پێشكەشكارەكە و پیاوەكەی خۆیشی تۆمار كردووە، ئێستەیش هەردووكیان لە گرتووخانەن.