وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، له شوێنی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ غه‌زه‌ییه‌كان له ره‌فه‌ح، ئیسرائیل له رێگه‌ی بۆردانی ئاسمانییه‌وه، ده‌یان فه‌له‌ستینیی كوشت و زیاتر له 100 كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌زه، له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ شوێنی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی له ره‌فه‌ح، تا ئیسته دیاره 31 كه‌س كوژراون و 115 كه‌سی تریش بریندارن، به‌شێك له برینداره‌كانی دۆخیان زۆر خراپه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی فه‌له‌ستین بڵاویان كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، شوێنی دابه‌شكردنی هۆكاریی مرۆیی له ره‌فه‌حیان بۆردمان كردووه كه سه‌تان كه‌س له چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی هاوكاریی مرۆیی بوون، بۆردمانه‌كه بووه هۆی كوژرانی 31 كه‌س و برینداربوونی 115 كه‌سی تر. ئه‌و هاوكارییانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "غه‌زه بۆ كاری مرۆیی" به‌ڕێوه ده‌برێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رگریی شارستانیی غه‌زه له كاتی بۆردمانه ئاسمانییه‌كه رای گه‌یاند، به‌لای كه‌مه‌وه زیاتر له 20 كه‌س كوژراون و زیاتر له 120 كه‌سیش بریندارن، جیاله‌وه‌ی تۆپهاوێژه‌كانی ئیسرائیل به‌هه‌مانشێوه تۆپبارانی ئه‌و شوێنه‌یان كردووه و كوژراو و برینداری زۆر هه‌ن. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌رته دووپات له كوژرانی 31 كه‌س ده‌كاته‌وه، پێشبینیی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری زۆره ژماره‌ی كوژراوان زیاتر به‌رز ببێته‌وه چونكه برینداری زۆر سه‌خت هه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی نزیكه‌ی 50 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 112 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
ئێواره‌ی چوارشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به ناوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر، ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێسته‌یش ئاگربه‌ستی نێوانی هه‌ردوولا به‌كۆتا هاتووه، ئیسرائیل ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به هێرشه‌كانی كردووه‌ته‌وه و زیانی زۆری به حه‌ماس و كه‌رته‌كه گه‌یاندووه.