بیڵ گیتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت و ملیاردێری خێرخواز و مرۆڤدۆستی ئه‌مه‌ریكی، بڕیاری داوه له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا 99%ی سامانه‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئه‌فریقا و گرنگیدان به سه‌لامه‌تی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و كیشوه‌ره ته‌رخان بكات. قه‌باره‌ی ئه‌و سامانه ده‌گاته سه‌رووی 200 ملیار دۆلار.
ئه‌و كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه پێی وایه له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه، ده‌كرێ توانای هاووڵاتییانی ئه‌فریقا به‌رز ببێته‌وه و ئه‌وانیش بێنه سه‌ر هێڵی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر هه‌نگاو بنێن.
گیتس به سه‌ردانێك له ئه‌سیۆپیایه و له‌وێوه داوای له گه‌نجانی داهێنه‌ری ئه‌فریقی كرد بۆ پێشخستنی كیشوه‌ره‌كه‌یان، سوود له ژیریی ده‌ستكرد وه‌ربگرن.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی گیتس دایناوه، 99% له سامانه‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئه‌فریقا ته‌رخان ده‌كات و ئه‌و سامانه‌ش له ماوه‌ی 20 ساڵدا خه‌رج ده‌كات و تا ساڵی 2045 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و داوایشی له رێبه‌رانی ئه‌فریقا كرد یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌فریقا له كێشه و قه‌یرانه‌كان رزگار بكرێت.
تا ئێسته گیتس 100 ملیار دۆلاری بۆ پڕۆژه‌كانی پێوه‌ست به ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدان خه‌رج كردووه، قه‌باره‌كه‌ی تا دوو ده‌یه‌ی تر ده‌گه‌یه‌نێته 300 ملیار دۆلار.
ئه‌و به‌ڵێنی داوه خێرایی به‌خشین و كاره خێرخوازییه‌كانی خێراتر بكات، ئه‌و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بڕیاریان دابوو دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌گه‌ڕ بخه‌ن كه تا ساڵانی دوای مه‌رگیشیان، له خێرخوازییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام وا دیاره تێڕوانینه‌كه‌ی گۆڕیوه و حه‌ز ده‌كات نزیك به ته‌واوی سامانه‌كه‌ی له ماوه‌ی 20 ساڵدا خه‌رج بكات.
له‌لایه‌ن بی بی سی پرسیاری هۆكاره‌كه له گیتس كراوه و ئه‌ویش گوتوویه‌تی، تا 20 ساڵی تر خه‌ڵكی تری ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن تا هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌و بگرنه‌به‌ر و یارمه‌تیی ئه‌فریقا بده‌ن.
بلوومبێرگ ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ر گیتس 99%ی سامانه‌كه‌ی ببه‌خشێت، هێشتا هه‌ر ملیاردێره. ئه‌و له ساڵی 1975 كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی دامه‌زراند و له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا له بواری كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.