له 24 سه‌عاتی رابردوودا له سێ گرتووخانه‌ی ئێران، شه‌ش كه‌س له سێداره دراون كه له‌و شه‌ش حوكمدراوه سێیان كوردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سزای سێداره‌ی ناسر نه‌بیزاده له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ جێبه‌جێ كرا. ئه‌و كورده و خه‌ڵكی گه‌ژنی سه‌ربه شاری ورمێیه .
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرڤی هه‌نگاو، نه‌بیزاده به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
دوێنێ دووشه‌میش حوكمی له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو، له‌وانه دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی كه‌ره‌می نه‌سر و عه‌لیڕه‌زا شه‌هبازی، له‌گه‌ڵ سێ حوكمدراوی تر كه پێشتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له گرتووخانه‌كانی قزڵحیسار و هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
دوو كورده‌كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی كۆیه‌شت بوو به ناوی عه‌لیره‌زا شه‌هبازی، ته‌مه‌ن 45 ساڵ و باوكی دوو منداڵه. ئه‌وه‌ی تریشیان ناوه‌ی عه‌لی كه‌ریمی نه‌سره كه یه‌ك مانگ پێشتر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوونه‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزایه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرابوو.
هێشتا هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌م به‌ندكراوانه له میدیا حكوومه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌ت میدیاكانی نزیك له ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.