مەسروور بارزانی: قەرەنی جەمیل شێوەكارێكی داهێنەر و بە ئەزموونی كوردستان بوو

:: PM:05:32:03/06/2025 ‌
مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی كەسوكار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەكاری ناسراوی كوردستان، قەرەنی جەمیل، دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، مامۆستا قەرەنی جەمیل، شێوەكارێكی داهێنەر و بە ئەزموونی كوردستان بوو، لەدەستدانیشی زیانێكی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەكاریی كوردی.

"خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت". سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم