بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بەشی ناوشار، پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە گرت.
ئاسایش ئەمڕۆ چوارشەم چواری حوزەیران، وردەكاریی گرتنی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشكرا كردووە كە گرتنی تۆمەتبارێك بە ناوی (ا، ا، م) دانیشتووی شاری شنۆی ئێران، بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارە ساختە لە جۆری 25 هەزاری دیناریی عێراقی، گرتنی دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ا، ب، م) و (ر، ا، ح) دانیشتووی سۆران، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە لە جۆری 50 هەزاری دیناریی عێراقی.
هەروەها ئاماژەی بە گرتنی دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (م، خ، م) و (ب، ی، ح) كردووە كە دانیشتووی شاری شەمزینانی توركیان، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە لە جۆری 100 دۆلاری ئەمەریكی.
تۆمەتباران بەپێی یاسای ژمارە 271ی لە یاسای سزادانی عێراق، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رێكاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا كراون.