وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەزە کە لە لایەن گرووپی حەماسەوە ئیدارە دەکرێت بە فەرمی ژمارەی کوژراوان و بریندرانی فەلەستینیی جەنگی غەزەی راگەیاند.
وەزارەتەکە بڵاوی کردەوە لەوەتەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ەوە تائێستە 54 هەزار و 607 فەلەستینی کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 125 هەزار و 341 کەس.
وەزارەتەکە روونی کردووەتەوە تەنیا لە 24 سەعاتی رابردوودا 97 کوژراو بۆ نەخۆشخانەکانی غەزە گواستراونەتەوە و 440 کەسی تر بریندار بوون. لە 18ی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئەمڕو چوارشەم چواری حوزەیران لانی کەم چوار هەزار و 335 کەس لە هاووڵاتییانی غەزە کوژراون و 13 هەزار و 300 کەس بریندار بوون.
پێویستە بگوترێ جەنگی غەزە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بە دەستپێشخەریی حەماس دەستی پێ کرد کە هێرشی کردە سەر فێستیڤاڵێکی موزیک و هەزار و 200 ئیسرائیلی کوشت و 250 کەسی تری بە بارمتە گرت.
راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له پلانیدایه له‌باره‌ی تاوتوێكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیارێك كۆ ببێته‌وه كه داوای ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بێ مه‌رج له غه‌زه ده‌كات، ئاگربه‌ستێك كه ده‌بێت هه‌مووان رێزی لێ بگرن، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی بكات.
ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن 10 وڵاتی ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشكه‌ش كراوه، له ره‌شنووسه‌كه‌دا داوا كراوه هه‌موو بارمته‌كانی هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر ئازاد بكرێن و دۆخی غه‌زه‌ش به دۆخێكی كاره‌ساتبار هه‌ژمار كراوه.
هاوكات داوا كراوه هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رانه هه‌ڵگیرێن كه خراونه‌ته به‌رده‌م گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه، یارمه‌تییه‌كان هه‌رچی زووه به هاوكاریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دابه‌ش بكرێن. بڕیارنامه‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا مافی ڤیتۆ دژی بڕیارنامه‌كه به‌كار بهێنێت.