بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە توانیویانە باندێكی لەشفرۆشی لە شارەكەدا بگرن.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەسەر بنەمای زانیاری و لە چالاكییەكی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ڕۆژئاوا/ بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دادوەری لێكۆڵینەوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، شەوی ڕابردوو پێنج كەس چواریان لە ڕەگەزی مێ بەنەتەوە عەرەب و یەك كەس لەڕەگەزی نێر بە نەتەوە كورد لەسەر بنەمای مادەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی 1988 گیران.
دووپات كراوەتەوە كە دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە لەكەیسەكەدا ئەنجامدراو دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیركرا، سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون.