به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروست ده‌بێت كراوه، زیاتر باس له‌و منداڵانه ده‌كات كه ته‌مه‌نیان كه‌متر له پێنج ساڵه و دایك و باوكیان له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه. دواتر له ژیانیاندا تووشی ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه، یه‌ك له‌وانه مردنی پێشوه‌خته‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه گۆڤاری "نیوزویك"ی ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه پێنج ملیۆن كه‌سیان به نموونه وه‌رگرتووه كه له 1988 تا 1993 له دایك بوون، جۆری پێوه‌ندیی باوك و دایكیان به هه‌ند وه‌رگیراوه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كان، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له منداڵی‌دا باوك و دایكیان له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، ته‌ندروستی و ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتیان، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بووه.
له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له كه‌متر له پێنج ساڵی باوك و دایكیان له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، به رێژه 55%یان تووشی مردنی پێشوه‌خته بوون. چونكه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌گه‌ر له ژێر سێبه‌ری باوك و دایك گۆش نه‌كرێت، به زۆری تووشی ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ژیان ده‌بنه‌وه. نموونه‌یان دابه‌زینی ئاستی حاڵه‌تی بژێوی و دابه‌زینی ئاستی فێربوون و هه‌ندێك جاریش تووشی دووگیانبوون له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری، یان گرتن و چوونه گرتووخانه و دواتریش ئه‌گه‌ری زۆری مردنی پێشوه‌خته. هه‌موو ئه‌وانه هۆكاره‌كانیان جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانه كاتێك منداڵه‌كانیان ته‌مه‌نیان زۆر بچووكه.
توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی بژێوی و ئاستی فێربوون له كێشه گه‌وره‌كانن و كاریگه‌ریی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ له‌وه‌دایه ئه‌زموونی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له یه‌كتر كاتێك منداڵی بچووكیان هه‌بێت و ته‌مه‌نیان له كه‌متر له پێنج ساڵ بێت، كاتێك ده‌گه‌نه ئاستی قۆناغی هه‌رزه‌كاری، به رێژه 60%یان تووشی دووگیانیبوون ده‌بن، هاوكات 55%یان تووشی مردنی پێشوه‌خته ده‌بن.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به توێژینه‌وه‌یه‌ك داوه كه له ساڵی 2017 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كراوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له منداڵییه‌وه باوك و دایكیان له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، به‌راورد به كه‌سانی تر كه له ژێر سێبه‌ری باوك و دایكدا ژیاون، زۆربه‌یان تووشی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن بوون.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تریش كه له ساڵی 2014دا كراوه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یشدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له منداڵییه‌وه باوك و دایكیان له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتیان كێشه‌ی هه‌یه و له ژیانیاندا تووشی چه‌ندان زه‌حمه‌تی و ئاسته‌نگ ده‌بن.