سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، منداڵێك له زێی گه‌وره كه‌وتووه‌ته ناو زێیه‌كه و خنكاوه، تا ئێسته هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی حوزه‌یران، بۆ پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" قسه‌ی كردووه و گوتی، ئه‌و منداڵه‌ی خنكاوه، له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژن واته دوێنێ كه‌وتووه‌ته ناو زێی گه‌وره له پارێزگای دهۆك، ناوی "ئارڤان سیهاد"ـه و ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه، تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خۆیدا بووه كه بۆ سه‌ردان هاتوونه‌ته شاره‌دێی دێره‌لووكی سه‌ربه ئامێدی، له‌وێ كه‌وتووه‌ته ناو زێیه‌كه و خنكاوه. ئێسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار له هه‌وڵی رژددان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.